کەڕووهێنان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-21:05:00 - کۆدی بابەت: 3357
کەڕووهێنان

ناوه‌ڕۆك

کەڕوو

هەندێک جار سروشت بەربەرەکانێی مرۆڤ دەکات. زۆر بە زەحمەت دەتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە. وەکو ئەوەی دونیای مێرووەکان هەوڵ دەدەن زاڵ ببن بە سەر مرۆڤەکاندا. ئەگەر مرۆڤ لە شوێنی خۆیدا هیچ نەکات ئەوا هەموو جۆرە گیاندارەکان هێرش دەکەنە سەری، یان سەر مەملەکەتەکەی، لە نێوان ئەو دوژمنانەدا کە لە کەمیندایە بۆمان و چاوەڕێ دەکات هەلێکی دەست کەوێت بۆ ئەوەی زیانمان لێبدات (کەڕوو)ـە، ئەگەر هەندێ شتی پێستەیی یان خواردنی کوڵاو یان میوە بە سەر دانەپۆشراوی لە شوێنێکدا دابنرێت سارد و وشک نەبێت، ئەوا کەڕوو لێی دەدات. دەشێت لە نانێکدا سەیرت کردبێت ئەگەر لە شوێنێکی شێداری گەرمدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دابنرێت دەبینین بە تۆزێک لە دەزوولەی سپی دادەپۆشرێت، کە لە ماڵی جاڵجاڵۆکە دەچێت وا دیار دەدات کە بە تۆزی ڕەش ئاوڕشێن کراوە. ئەگەر بە وردبین سەیری بکەین دەبینین کە تۆڕە پێکهاتووە لە تۆزێک لە دەزوی درێژی بێ ڕەنگ، کە دوو جۆر لقی هەیە، یەکێکیان شتێکی خڕی بچووکی ڕەش لەسەر کە میکرۆبی تێدایە، بەڵام جۆرەکەی تر کورترە و دەچێتە ناو نانەوە و وەکو ڕەگ و مژەری ئاو کاردەکات. ئەوەی کە لەو حاڵەتەدا دەیبینین (کەڕوو)ە. کەڕوو لە هەوایەکی شێداری گەرمدا گەشە دەکات. بە تایبەت ئەگەر خواردنەکە زۆر بێت. کەڕوو دەکرێتە دوو بەشەوە: جۆری گەردیلەیی کە وەکو گەردیلە وایە، لەسەر گوڵاو و لق و بەر و گوڵەکان دروست دەبێت. بەڵام جۆری (لوس) لە ڕووەکەکاندا دروست دەبێت و زیانێکی گەورە بۆ ڕووەکەکان وەکو پەتاتە و داری ڕەز دروست دەکات و ڕەز ئەستەمە لەناوببرێت.


سەرچاوەکان



1159 بینین